لایهنهكانی كهركووك حهشدی كوردی رهتدهكهنهوه
پارتی دیموکراتی کوردستان، ھەرچەندە لە کەرکوک نییە و بارەگاکانی داگیرکراوە، بەڵام ھاوبۆچوون بوو لەگەڵ حزبەکوردستانییەکان لە ڕەتکردنەوەی حەشدی کوردی لە سنووری ناوچە دابڕاوەکان.
ئەو حەشدە کوردییەی کە لە کەرکوک درووستکراوە تاکو ئێستا کەس خۆی بەخاوەنی نەکردوە.
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، ھەموو حزبە کوردیەکانی لە بارەگای مەڵبەند کۆکردووتەوە و دژی ئەو حەشدەن، کە لە رۆژئاوای کەرکوک درووستکراوە.
ھێزە کوردیەکانی دیکەش ھەمان بۆچوونیان ھەیە، تەنانەت پێیان وایە ئەمە مۆدێلێکی تازەییە لە جاشایەتی.
ژمارەی چەکدارەکانی حەشدی كوردی 120 کەسە و خۆیان دەڵێن، سەر بەدەستەی حەشدی شەعبین، بەڵام حەشدی شەعبی ئەمەی رەتکردووەتەوە و بێ ئاگایی خۆی لە درووستکردنی ھێزیکی لەو شێوەیە نیشانداوە.
لایەنە کوردییەکانیش دەیانەوێت پێشمەرگە بگەڕێتەوە نەک ھێزی دیکە درووست بکرێت لەناوچەکە.
ھێزەکەی حەشدی کوردی، ھیچ پاڵپشتیەکی ھاوڵاتیان و لایەنە سیاسییە کوردییەکانی بەدەست نەھێناوە، تاکو ئێستاش ھیچ سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی پاڵپشتی لێ نەکردوون.
k24 -
