داوا له كورد دهكرێت له پهراوێزهوه تهقهبكهن
له وتارهكهدا هاتووه، رووسیا رێگری له ئۆپهراسیۆنه نوێیهكهی توركیا له دژی هێزه چهكدارهكانی كورد له باكووری سووریا دهكات، بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبییەکان، سووپای رووسیا هیوادارە هێزهكانی سووریای دیموكرات ڕازی بکات، بە گواستنەوەی بەشێک لەو ناوچانەی کۆنترۆڵی دەکات بۆ دیمەشق جێیبهێڵێت، هاوکات ئەنقەرە پێگەی خۆی لە خاکی سووریادا بەهێز دەکات.
لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم، تۆپخانەکانی تورکیا چەندین ناوچەیان لە باکووری پارێزگای ڕەققە تۆپباران کرد. لە سەرەتای کانوونی یەکەم، کینۆ گابریەل، وتەبێژی هەسەدە هۆشداری دا، لە پیلانەکانی ئەنقەرە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە دژی کورد لە باکووری سووریا و فراوانکردنی خاکی ژێر کۆنتڕۆڵی تورکیا. هەروەها بێئومێدبوونی خۆی نیشاندا لەوەی واشنتۆن کە هاوپەیمانی هەسەدەیە، وەڵامی هێرشەکانی تورکیای نەداوەتەوە.
بەپێی هەواڵی میدیا عەرەبیەکان، هاوکات کورد لەهەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانی واشنتۆن و مۆسکۆدان. لەگەڵ ئەوەشدا رووسیا چەندین جار هۆشداری داوهته هێزە کوردییەکان، كاتێك دەتوانن گەرەنتی پاراستنیان بکەن؛ ئەگەر ناوچەکە بۆ دیمەشق جێبهێڵن.
کیریڵ سیمۆنۆڤ، شارەزای لە ئەنجومەنی رووسیا بۆ کاروباری نێودەوڵەتی، بە "كۆمیرسانت"ی راگهیاند، "مۆسکۆ خۆی لە بەریەکكهوتنی لەگەڵ ئەنقەرە بهدووردهگرێت"، تا ئەو كاتەی تورکیا رەچاوی ئەوە دەکات هەموو بهندهكانی (یادشتی 2019) جێبەجێکراوە، سەبارەت بە ئیدلب خۆی ناچار نیشان نهدا، له جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنەی لە مانگی ئازار لەگەڵ مۆسکۆ پێی گەیشتبوون، لهگهڵ ئهوهشدا بۆ رووسیا سەخته رێگری لە پێشڕەویكردنی تورکیا و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی لایهنهگری توركیا لە باکووری سووریادا بکات، بۆ ئەوەی رێگری وەڵامدانهوهی سووپای سووریا بە پشتیوانی مۆسکۆ لە ئیدلب بۆ ئەنقەرە رابگرێت".
سهرچاوه: RT
k24 -
