له‌ هه‌رێمى كوردستان نۆ تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا

له‌ هه‌رێمى كوردستان نۆ تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 201 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 14/12/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 201 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، نۆ كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 374 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٩٢)
١. پشکنین: (٤٠٣٠ پشکنینی نوێ)
• (٨١٨) هەولێر
• (٥٧٣) سلێمانی
• (٢٤٧٣) دهۆك
• (١٢) هەڵەبجە
• (١١١) گەرمیان
• (٤٣) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٢٠١ تووشبووی نوێ)
• (٥٤) هەولێر
• (٣٤) سلێمانی
• (١٠٣) دهۆك
• (٢) هەڵەبجە
• (٨) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٣٧٤ چاکبوون)
• (١١٤) هەولێر
• (٨) سلێمانی
• (٢٣١) دهۆك
• (٦) هەڵەبجە
• (١٥) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٩ مردن)
• (١) هەولێر
• (١) سلێمانی
• (٤) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٢) گەرمیان
• (١) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٨٧١٩٤٠ (٣٠٤٦٢٢ هەولێر، ١٩١٤٧٤ سلێمانی، ٣٦٨٧٠٧ دهۆك، ٧١٣٧ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٠٤٩٧ (٣٥٧٤٦ هەولێر، ٢٩١٤٨ سلێمانی، ٣٢٥١٠ دهۆك، ٣٠٩٣ هەڵەبجە)
چاکبوون ٦٤٩٦٣ (٢٢٨٣٦ هەولێر، ١٩٩٤١ سلێمانی، ١٩٢٩٠ دهۆك، ٢٨٩٦ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٢٢٣٤ (١٢٠١٦ هەولێر، ٧٦٠١ سلێمانی، ١٢٥٦١ دهۆك، ٥٦ هەڵەبجە)
مردن ٣٣٠٠ (٨٩٤ هەولێر، ١٦٠٦ سلێمانی، ٦٥٩ دهۆك، ١٤١ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٤ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠











باسنيوز



Top