دوو سەرۆک شارەوانیی دهۆک دەگۆڕدرێن

دوو سەرۆک شارەوانیی دهۆک دەگۆڕدرێن
دوو سەرۆک شارەوانیی سنووری پارێزگای دهۆک دەگۆڕدرێن.

ئەمڕۆ دووشەممە 14-12-2020، لە رێوڕەسمێکدا بە سەرپەرشتیی عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک، کۆتایی بە خزمەتی ئەندازیار ئیحسان وەک سەرۆک شارەوانیی دهۆک و ئیسماعیل سلێمان وەک سەرۆک شارەوانیی شارەدێی فایدە، هێنرا.

هەر لە رێوڕەسمەکەدا، مللەت سالم وەک سەرۆکی نوێی شارەوانیی دهۆک دەست بەکار بوو و باوەڕ سەگڤان حوسێن وەک سەرۆکی نوێی شارەوانیی فایدە، دەست بەکار بوو.













باسنيوز


Top