لە سنووری چەمچەماڵ تەرمی هاووڵاتییەك دۆزرایەوە
ڕەمەك ڕەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 14/12/2020، لەسەر ڕێگای نێوان ناحییەی سەنگاو- شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، تەرمی هاووڵاتییەك كە لە رەگەزی نێرە دۆزرایەوە و ئێمەش هێزەكانی پۆلیسمان راسپارد بۆ هێنانەوەی تەرمەكە و تەرمەكەیان هێنایەوە، بەڵام تا ئێستا ناسنامهی ئهو هاووڵاتییه دیار نییه.
قایمقامی قهزای چهمچهماڵ، ئهوهشی ئاشكرا كرد، كه ئەو هاووڵاتییە بە فیشەك كوژراوە.
باسنیوز
