ئالان حه‌مه‌سه‌عید: له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیار درا خوێندنی منداڵه كلێنس فرۆشه‌كه‌ی كه‌لار فه‌راهه‌م بكرێت
وه‌زیری په‌روه‌رده له پۆستێكی فه‌یسبووكدا، نووسیویه‌تی: "لەسەر فەرمانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، بڕیاردرا خوێندنی کاکە حوسێن عەلی ئەو گەنجەی لە ئاڵۆزییەکانی کەلار بریندار بوو فەراهەم بکرێت. لەهەموو رووییەکەوە هاوکاری ئەو خانەوادەیە بکرێت بەمەبەستی رەخساندنی ژینگەیەکی لەبارتر بۆ کاکە حوسێن و خوشک و براکانی".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "بەندە بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەت، لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندیم بەو خانەوادە بەڕێزە کرد و پاشان بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گەرمیانمان راسپارد بۆ جێبەجێکردنی رێکارە پێویستەکان و فەراهەمکردنی خوێندنی خێرا بۆیان".
k24 -
