له‌ هه‌رێمى كوردستان 167 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون

له‌ هه‌رێمى كوردستان 167 كه‌سى دیكه‌ تووشى كۆرۆنا بوون
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ هه‌رێمى كوردستان 167 تووشبووى دیكه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كران.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13/12/2020، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئامارى 24 كاتژمێرى ڕابردووى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان خراوه‌ته‌ ڕوو و باس له‌وه‌ كراوه‌، له‌ 24 كاتژمێرى ڕابردوودا، له‌ هه‌رێمى كوردستان 167 تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون، نۆ كه‌سیش به‌هۆى په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌، 158 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه‌.


ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى:
ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٩١)
١. پشکنین: (٤٧١٣ پشکنینی نوێ)
• (١٤١٤) هەولێر
• (٦٠٣) سلێمانی
• (٢٦١٣) دهۆك
• (١٦) هەڵەبجە
• (٦٧) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٦٧ تووشبووی نوێ)
• (٥٢) هەولێر
• (٣٩) سلێمانی
• (٦٥) دهۆك
• (٤) هەڵەبجە
• (٧) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (١٥٨ چاکبوون)
• (١٠٥) هەولێر
• (١٥) سلێمانی
• (١٧) دهۆك
• (٩) هەڵەبجە
• (١٢) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (٩ مردن)
• (٣) هەولێر
• (٤) سلێمانی
• (٢) دهۆك
• (٠) هەڵەبجە
• (٠) گەرمیان
• (٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٨٦٧٩١٠ (٣٠٣٨٠٤ هەولێر، ١٩٠٧٤٧ سلێمانی، ٣٦٦٢٣٤ دهۆك، ٧١٢٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٠٠٢٩٦ (٣٥٦٩٢ هەولێر، ٢٩١٠٦ سلێمانی، ٣٢٤٠٧ دهۆك، ٣٠٩١ هەڵەبجە)
چاکبوون ٦٤٥٨٩ (٢٢٧٢٢ هەولێر، ١٩٩١٨ سلێمانی، ١٩٠٥٩ دهۆك، ٢٨٩٠ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٣٢٤١٦ (١٢٠٧٧ هەولێر، ٧٥٨٦ سلێمانی، ١٢٦٩٣ دهۆك، ٦٠ هەڵەبجە)
مردن ٣٢٩١ (٨٩٣ هەولێر، ١٦٠٢ سلێمانی، ٦٥٥ دهۆك، ١٤١ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).
وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١٣ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠










باسنيوز



Top