زیاتر له‌ 47 تۆن شیش گه‌ڕێندرایه‌وه‌ ئێران

زیاتر له‌ 47 تۆن شیش گه‌ڕێندرایه‌وه‌ ئێران
ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی حاجى ئۆمه‌ران، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، له‌ ده‌روازه‌كه‌یاندا زیاتر له‌ 47 تۆن شیش گه‌ڕێندرایه‌وه‌ ئێران.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 13/12/2020، ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تیی حاجى ئۆمه‌ران، ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "دوو بار شیشمان به‌ بڕى 47 تۆن و 140 كیلۆگرام گه‌ڕانده‌وه‌ ئێران".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "لەلایەن بنکەی کۆنترۆڵی جۆریی حاجی ئۆمەران و بنكه‌ی تاقیگه‌ی بیناسازیی كۆمه‌لگه‌ی حاجی ئۆمه‌ران پشکنینی تاقیگەیی بۆ شیشه‌كان ئەنجام درا، بەڵام لە پشكنیندا دەرنەچوو، چونكه‌ له‌گه‌ڵ ڕێنوێنییه‌كانى ده‌سته‌ی پێوانه‌سازی و كۆنترۆڵی جۆریی هه‌رێمى كوردستان ناگونجێت، بۆیە لەلایەن لێژنەی هاوبەشی کۆمەڵگه‌، شیشه‌كه‌ گەڕێندرایەوە ئێران".













باسنيوز



Top