بەھۆی پشێوییەکانەوە لە سنووری ڕاپەڕین ٣٨ کارمەند و پۆلیس بریندار بوون

بەھۆی پشێوییەکانەوە لە سنووری ڕاپەڕین ٣٨ کارمەند و پۆلیس بریندار بوون
گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕای گەیاند لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی ئەو ئاڵۆزی و پشێوییانەی کە لە سنوورەکە دروست بوون، ٣٨ کارمەند و پۆلیس بریندار بوون و داواش دەکات هاووڵاتییان لە زیانگەیاندن بە شوێنە گشتییەکان خۆ بەدوور بگرن.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "بەداخەوە لە ماوەی چەند ڕۆژدا کە پشێوی لە سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین هەبووە، ٣٨ کارمەند و پۆلیسمان بریندار بوون، کە ھەندێک حاڵەتی خراپ و برینداری سەختیان تێدا بووە و بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی بەڕێ کراون".

گوتیشی: "داوا لە ھاووڵاتییان دەکەین ئەگەر گردبوونەوە دەکەن، بە شێوەی ھێمنانە بێت و دوور بێت لە زیانگەیاندن بە شوێنە گشتیی و تایبەتییەکان و سووتاندن و شکاندنی ئامێر و ترافیک لایت و ھێماکانی ھاتوچۆ و کابینەی پۆلیسی ھاتوچۆ، چونکە ئەوە کارێکە زیان بە موڵکی گشتی دەگەیەنێت، ھەروەها داواکارین لە سەرجەم ھێزە ئەمنییەکان زیاتر ئارام بگرن و هەوڵی سەرخستنی یاسا بدەن و پێداگیری لەسەر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی سنوورەکە بکەن".













باسنیوز


Top