لهسهر ئهو بودجهیهی حكوومهت تهرخانی كرد له سنووری كۆیه ههڵمهتیكی قیڕكردن دهستی پێكرد
ئهمڕۆ یهكشهممه 13/12/2020، یووسف کەلکانی، قایمقامی کۆیە ڕایگەیاند:" لە ئێستەدا لەسەر بودجەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە سنووری قەزای کۆیە دەست کراوە بە قیڕکردنی چەندان ڕێگه و لەناویشیاندا بایەخ بە قیڕکردنی ڕێگەی گوندەکان دراوە".
قایمقامی کۆیە گوتیشی: "لەو چوارچێوەیەدا قیڕکردنی ڕێگای گوندی بۆگد و ڕێگەی نێوان قۆڕیتان و شەوگێڕ دەستی پێ کردووە و قیڕکردنی ڕێگای گوندی کلێسەش تەواو کراوە و بەرنامەش بۆ قیرتاوکردنی چەند شوێنیکی تر دانراوە".
قیڕکردنی ڕێگەی ئەو گوندانە و چەند شوێنێکی دیکەی سنوورەکە لەسەر ئەو ١٠ ملیار دینارەیە کە ماوەیەک پێش ئێستا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕێگاوبانی سنووری قەزای کۆیە دابینی کرد.
باسنیوز
