پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسەنامەیەك لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكی دكتۆر عه‌بدولفه‌تاح عه‌بدولڕه‌زاق، بریكاری وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و تویژینه‌وه‌ی زانستیحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی:

بەڕێز د.عەبدولفەتاح عەبدولڕەزاق بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتانم بیست، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و ھاوبەشی خەمتانم . خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
k24 -
Top