به‌رپرسى لقى مه‌خمووری پارتی: ئه‌و په‌رله‌مانتاره كوردانه‌ی له به‌غدا دژایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر ته‌عریب بێده‌نگن
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12/12/2020، كرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسى لقى 23ى پارتى له مه‌خموور ڕاى گه‌یاند: عه‌ره‌به هاورده‌كان دووباره ده‌یانه‌وێت زه‌وى و زارى كورده‌كانى گوندى په‌لكانه داگیر بكه‌ن، پارێزگارى ناشه‌رعیی كه‌ركووكیش بڕیاره‌كانی دادگاى فیدراڵى و كه‌ركووكى پشتگوێ خستووه.
به‌رپرسه‌كه‌ی پارتی، سه‌رنجی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه سه‌رۆك كۆمار ده‌بوو چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشانه و پرۆسه‌ی ته‌عریب بكا، چونكه به پێی یاسا ئه‌و چاودێرى ده‌ستووره و ده‌بێت نه‌هێڵێت مافه‌كانى خه‌ڵك پێشێل بكرێت.
ئاشكراشی كرد، كه پیلانگێڕییه‌كی زۆر گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه هه‌یه و عه‌ره‌بی هاورده به هاوكاریى سوپاى عێراق ده‌یانه‌وێت بێنه‌وه و ته‌عریبی بكه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌شى له په‌رله‌مانى عێراق نوێنه‌رى كوردن تا ئێستا له‌سه‌ر ئه‌و ته‌عریبكردنه ده‌نگیان لێوه نایه‌ت، هه‌ندێك په‌رله‌منتارى كورد له به‌غدا ئه‌وه‌نده‌ی دژایه‌تیی هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن، با له سه‌دا یه‌كى ئه‌وه به‌رگرى له خه‌ڵكى ئه‌و گوندانه بكه‌ن كه ئێستا ته‌عریب ده‌كرێن.
باس‌نیوز
