ئەمڕۆ شاندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی و حەلبووسی کۆ دەبنەوە

ئەمڕۆ شاندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی و حەلبووسی کۆ دەبنەوە


بڕیارە ئەمڕۆ شەممە شاندی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە درێژەی گفتوگۆکانیان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیران و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ ببنەوە.

کاتژمێر یەکی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ١٢ی١٢ی٢٠٢٠ شاندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆ دەبنەوە و کۆبوونەوەکەش گرنگ دەبێت".

گوتیشی لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیرانی نەوت، دارایی و وەزیری دەرەوەی عێراقیش ئامادەی گفتوگۆ و دانوستانەکان دەبن.

ماوەی سێ ڕۆژە شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ گەیشتنە ڕێککەوتن لەگەڵ عێراق، لە بەغدان و دانوستانەکان بەرەوپێشچوونیان ھەیە و پێشبینی دەکرێت لەم نزیکانە لەسەر یاسای قەرز بگەنە ڕێککەوتن.





باسنیوز
Top