مەسرور بارزانی لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەسرور بارزانی لە پەیامەکەی رایگەیاندووە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و گشت ئەندامانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەکەم و هيوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
لە پەیامەکە هاتووە، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ئافرەتانی کوردستان بەگشتی، بەشدارییەکی دیار و كاریگەرییان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا هەبووە و لە قۆناخە جیاوازەکانی شۆڕشدا ، هەمیشە پشتگیرییەکی بەهێزی پێشمەرگە و خەباتی نەتەوایەتیمان و مافەکانی ئافرەتانی کوردستان بوون ، بۆیە بە ڕێز و پێزانینەوە لە خەبات و تێکۆشانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەڕوانم لە داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستاندا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوای بەردەوامیی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە خەباتیاندا لە پێناو دادپەروەری و یەکسانیی و پەرەپێدانی هەستی نیشتمانیی و نەهێشتنی تووندوتیژی کۆمەڵایەتی.
k24 -
