نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ شاندێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا كۆبووه‌وه
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9/12/2020 له هه‌ولێر به ئاماده‌بوونى ماتيو توله‌ر، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و دەیڤید کۆپلی جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و رۆبێرت واڵه‌ر، کونسوڵی گشتيی ئەمه‌ریکا له هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، په‌ره‌سه‌ندنه سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق، لێكه‌وته‌كانى په‌تاى كۆڤيدـ19، دۆخى ئابوورى و دارايى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى تيرۆر و په‌لاماره‌كانى داعش، كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا و وڵاتانى دراوسێ، دۆخى ئاواره‌كان و خۆپيشاندانه‌كان له چه‌ند شار و شارۆچكه‌يه‌كى هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پێويستيى بەردەواميی ھەوڵەکانی چاکسازی و هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى داهات له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى گرنگيدانى زياتر به كه‌رته‌كانى ديكه‌ى وه‌ك پيشه‌سازى، كشتوكاڵ و ره‌خساندنى دره‌فه‌تى زياتر بۆ كار و وه‌به‌رهێنانى بيانى. له‌مباره‌يه‌وه شاندى ئه‌مه‌ريكى دووپاتى كرده‌وه، هانى كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنه‌رانى ئه‌مه‌ريكى ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
k24 -
