شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ وەزیرانی دارایی و نەوتی عێراق کۆبووەوە
قوباد تالەبانی دووپاتی له ھەڵوێستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان كردەوە، بۆ پابەند بوون بە ئەرکەکانی ھەرێم بەپێی یاسای پڕكردنەوەی كورتھێنانی دارایی عێراق لەبەرامبەر دابینكردنی شایستە داراییەكانی ھەرێم.
بڕیاریشه سبهی شاندی باڵای حكومهتی ھەرێم زنجیرەیەك كۆبوونەوە له بهغدا ئەنجام بدات.
شاندی باڵای حکومەتی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی گەیشتە بەغدا، بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لە گەڵ حکومەتی عێراق، بڕیاریشە چەند كۆبوونەوەیەكی دیکە لەگەڵ حکومەتی عێراق ئەنجام بدات.
k24 -
