عەقیدێكی پێشمەرگە لە كاتی ڕووبەڕووبوونەوەی تێكدەراندا شەهید كرا

عەقیدێكی پێشمەرگە لە كاتی ڕووبەڕووبوونەوەی تێكدەراندا شەهید كرا
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە عەقیدێكی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە سنووری دوكان، لە كاتی ڕووبەڕووبوونەوەی تێكدەراندا شەهید كرا.

لەمبارەیەوە سیروان لالە سەرحەد قایمقامی شارۆچکەی دوکان ڕایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەردەم گوندی قامچۆغە لە نزیک دوکان، ژمارەیەک ھاووڵاتی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و ڕێگەی سەرەکیی دوکان- سلێمانیان گرت، ھەرچەندە ئێمە ھەوڵمان دا دۆخەکە ئاسایی بکەینەوە، بەڵام لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی خۆپیشاندەراندا، عەقید ھەمزە شارستێنی جێگری لیوای ١٢٨ی وەزارەتی پیشمەرگە بە ھۆکارێکی نادیار گیانی لەدەست دا".

قایمقامی شارۆچکەی دوکان ئاماژەی بەوەش کرد ھیچ فیشەکێك بەر جەستەی ئەو عەقیدەی ھێزی پێشمەرگە نەکەوتووە و ئێستا تەرمەکەی بەرەو پزیشکی دادی سلێمانی دەبەن، بۆ ئەوەی ھۆکاری گیان لەدەستدانەکەی ڕوون بێتەوە.












باسنیوز


Top