لە بارەی پشووی سبەی روونکردنەوە دەدرێ
ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاندووه، كه به بۆنەی ( ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستانی داعش) سبە پێنجشه‌ممه 10ی12ی2020، ده‌كرێته پشووی فه‌رمی له داموده‌زگاگانی حكوومه‌تدا.
لەمبارەیەوە د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕايگەیاند: "ئەو پشووەی ڕاگەیاندراوە دامودەزگاکانی حکوومەت هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە، بەڵکو تایبەتە بە حکوومەتی فیدراڵی".
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستە روو، کە سبەی پێنجشەممە، لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەوام ئاسایی دەبێت.
باسنيوز
