مەسرور بارزانی: پشتیوانیی خۆپیشاندانی هێمنانە دەکەین
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە حکوومەت پشتیوانیی خۆپیشاندانی هێمنانە دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە 9-12-2020، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ساز کرد.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، مەسرور بارزانی رایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵێک بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی عێراق دەدات.
