كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی دەستی پێكرد
كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران دەستی پێكرد.
پێشتر فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاندبوو كە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا ئەم تەوەرانە تاوتوێ دەكرێت:
- دوا پەرەسەندنەكانی دانوستاندن لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ لەبارەی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان و رەشنووسی پرۆژەی یاسای بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی 2021.
- رووداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دوایی و بارگرژی و ناڕەزایەتییەكان.
- بابەتی دەست پیكردنەوەی دامەزراندن و تۆماركردنی كۆمپانیای نوێ لە بوارەكانی تەندروستی، دەرمان و پێداویستیی پزیشكی.
باسنیوز
