سبه‌ی شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

سبه‌ی شاندێكی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
بڕیارە‌ سبە‌ینێ چوارشە‌ممە‌ (9ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) شاندی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران، سە‌ردانی بە‌غدا بكات.

له‌و باره‌یه‌وه‌، له‌ لێدوانێكدا سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران رایگه‌یاند، سه‌ردانه‌كه‌ "بە‌مە‌بە‌ستی بە‌ردە‌وامیدانه‌ بە‌ گفتوگۆكان وگە‌یشتن بە‌ڕێككە‌وتن لە‌بارە‌ی كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كان و بە‌تایبە‌ت پرسی دارایی و جێگیر كردنی شایستە‌ داراییە‌كانی ھە‌رێمی كوردستان لە‌ پڕۆژە‌ یاسای بودجە‌ی (2021)ی عێراق.
k24 -
Top