گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى له سلێمانی: له ئه‌نجامى هێرشى خۆپیشانده‌ران چه‌ندین كادیرمان بریندار كراون
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/12/2020، فارس نه‌وڕۆڵى، گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تیى پارتى له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، ڕاى گه‌یاند: له خۆپیشاندانه‌كانى چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا چه‌ندین كادیرمان بریندار بوون و ناوچه‌كانمان زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه.
ئاشكراشی كرد، كه خۆپیشاندران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر باره‌گاكانیان و سووتاندوویانن، زیانیان به كادیرانیشیان گه‌یاندووه "كادیرانمان له پیره‌مه‌گروون و سه‌ید سادق و هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌ش بریندار كراون".
گوته‌بێژی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، كه هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌وڵیان داوه باره‌گاكان بپارێزن، به‌ڵام "هیچیان پێ نه‌كراوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له دۆخێكداین، به ته‌واوى شڵه‌ژاوه".
به پێویستیشی زانی، خۆپیشانده‌ران به شێوه‌یه‌كى مه‌ده‌نییانه داواى مافه‌كانى خۆیان بكه‌ن، كه خۆپیشانده‌ران باره‌گاى حزبی و حكوومه‌تیان سووتاند، دووباره زیانیان به موڵك و ماڵى گشتى گه‌یاند، پێویسته لایه‌نه‌كانى ناو حكوومه‌ت به په‌له چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م دۆخه بدۆزنه‌وه.
باس‌نیوز
