پارێزگاری نه‌جه‌ف: یه‌ك دینار له داهاتی فڕۆكه‌خانه‌مان پێ نه‌دراوه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/12/2020، لوئه‌ی یاسری، پارێزگاری نه‌جه‌ف، هۆی دواكه‌وتنی پڕۆژه‌كانی پارێزگای نه‌جه‌فی خسته ئه‌ستۆی حكوومه‌تی فیدڕاڵی عێراق و ئاشكراشی كرد كه هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كی داهاتی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف ڕاده‌ست به پارێزگا نه‌كراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، پارێزگاری نه‌جه‌ف، ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی له نه‌جه‌ف ته‌واوبوونیان دواكه‌وتووه، پڕۆژه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كانن و هیچ پڕۆژه‌یه‌ك كه ئیداره‌ی ناوخۆ جێبه‌جێی كردبێ دوانه‌كه‌وتووه، له كاتێكدا "شه‌ش پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له نه‌جه‌ف دواكه‌وتوون".
ئاشكرای كردووه، كه پڕۆژه‌ی دروستكردنی قوتابخانه‌ی سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، كه وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی 60%ـی تێچووی له ئه‌ستۆیه، زۆربه‌یان به‌شێكی كه‌م كاریان تێدا كراوه، "ته‌نانه‌ت ئه‌و پڕۆژانه بوونه‌ته هۆی زه‌وتكردنی زه‌وییه‌كان و ئێسته ناتوانین پڕۆژه‌ی دیكه‌ی تێدا جێبه‌جێ بكه‌ین".
له به‌شیكی دیكه‌ی ڕه‌خنه‌كانیدا، ئاشكرای كردووه كه وه‌زاره‌تی نیشته‌جێكردن، 500 ملیۆن دیناری بۆ به‌رده‌وامیدان به پڕۆژه‌كانی ئاوه‌ڕۆ خه‌رج كردووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به هۆی كێشه‌ی داراییه‌وه هیچ بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ به‌رده‌وامیدان به پڕۆژه‌كه ته‌رخان نه‌كرا، ئه‌وه‌ش له وه‌رزی باراندا كێشه دروست ده‌كا.
پارێزگاری نه‌جه‌ف، ئه‌وه‌شی گوتووه كه نه‌جه‌ف ساڵانه 30 ملیۆن گه‌شتیار سه‌ردانی ده‌كا، كه 6 ملیۆنیان هی ناوخۆی عێراقه، هه‌روه‌ها له ساڵی 2006ـه‌وه تا كۆتایی 2018 یه‌ك دیناریش له داهاتی فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف بۆ پارێزگا نه‌بووه، له كاتێكدا داهاتی ساڵانه‌ی فڕۆكه‌خانه ده‌گاته 60 ملیۆن دۆلار.
باسنيوز
