مەسرور بارزانی خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی پاپا فرانسیس بۆ هه‌رێمى كوردستان دەردەبڕێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8/12/2020، مه‌سرور بارزانى، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، تویتێكى له هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاو كردووه‌ته‌وه و ڕاى گه‌یاندووه: "بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی سەردانی خاوەن پایە پاپا فرانسیس دەکەم بۆ هەرێمی کوردستان لە مانگی ئادار".
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى له‌وه‌ش كردووه: "لە ماوەی سەردانکردنم بۆ ڤاتیکان لە مانگی شوبات، لەبارەی کوردستان و بەهاکانمان بۆ ئاشتیی و لێبوردەیی قسەم لەگەڵ کرد،هیوادارم خۆی لە نزیکەوە ئەو بەهایانە ببینێت".
لە مانگى شوباتی ئەمساڵ، مەسرور بارزانی لە ڤاتیکان چاوی بە پاپا فرانسیس کەوت، لەو کاتە پاپا فرانسیس ڕای گەیاند، پێزانینی هەیە بۆ هەنگاوەکانی حکوومەتی هەرێمى كوردستان بۆ چەسپاندنی ئاشتی و پێکەوەژیان.
باسنيوز
