وەزارەتی دارایی ناوی چەند دامەزراوەیەكی لە خشتەی مووچەی سبەی زیاد كرد
بە گوێرەی فەرمانێك كە لە دیوانی وەزارەتی داراییەوە ئاراستەی گەنجینەكان كراوە، سبەی چوارشەممە ٩ی ١٢ی ٢٠٢٠، لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و مووچەی كەسوكاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی، هەمان ڕۆژ مووچەی ئهنجومهنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و دهزگای ئاسایش بۆ مانگی ١٠ی ٢٠٢٠ دابهش دهكرێت كە هاوشێوەی مووچەخۆرانی دیكەی هەرێمی كوردستان، دابەشكردنەكە بە ڕێژەی بڕینی ٢١٪ دەبێت و پلە تایبەتەكانیش بە هەمان ڕێژە و میكانیزمی پێشوو مووچەكانیان پێ دەدرێت.
بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی ١٢ی ٢٠٢٠، مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
باسنیوز
