سەرکردەیەکی یەکێتی: خەڵكانی بەرژەوەندخواز خۆپیشاندان بەرەو ئاقاری خراپ دەبەن

سەرکردەیەکی یەکێتی: خەڵكانی بەرژەوەندخواز خۆپیشاندان بەرەو ئاقاری خراپ دەبەن
ئەمڕۆ دووشەممە حاجی مەسیفی ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند خەڵكانێكی بەرژەوەندخواز خۆپیشاندان بەرەو ئاقاری خراپ دەبەن، دەنا سوتاندنی بارەگای حزبی و حکوومی دوورە لە ھەموو دابونەریتێکەوە.

حاجی مەسیفی ڕایگەیاند "خەڵکی مافی خۆیەتی بە شێوەیەکی ھێمنانە و مەدەنییانە خۆپیشاندانی ناڕەزایی ئەنجام بدات، بەڵام سوتانی بارەگای حزبی و حکوومی دوورە لە ھەموو دابونەریتێکەوە و ئەم شێوازی خۆپیشاندانە خزمەت بە ھیچ لایەک ناکات".

ئەندامەكەی سەركردایەتیی یەكێتی گوتیشی "ڕاستە خەڵکی بەھۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندان دەکەن، بەڵام لەم چوارچێوەیەدا بواری ئەوە دەبێ كە خەڵکی دەرەکی دەست لە خۆپیشاندانەکان تێکەڵ بکەن، یان ئاڕاستەی خۆپیشاندانەکان بەلاڕێدا ببەن".

حاجی مەسیفی ئاماژەی بەوەش کرد كە بەشێکی زۆر لە خەڵکی کوردستان داوای مافی خۆیان دەکەن، بەڵام لەناو خۆپیشاندەرانەوە خاڵکی بەرژەوەندخواز بۆ مەبەست و مەرامی خۆیان، ئاراستەی خۆپیشاندانەکان بەرەو ئاقارێكی خراپ دەبەن.












باسنیوز


Top