هاووڵاتییەك لە كفری كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

هاووڵاتییەك لە كفری كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ئەمڕۆ دووشەممە لە قەزای كفری لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، هاووڵاتییەك بە گوللە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

عامر محەمەد، كارمەندی ئێشکگری بەشی توێكاریی پزیشكی لە نەخۆشخانەی گشتیی كەلار رایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی هاووڵاتییەكی تەمەن سەرووی پەنجا ساڵ بەناوی (س. م. م) لە قەزای كفرییەوە هێنرایە بەشی توێكاریی پزیشكی نەخۆشخانەی گشتیی كەلار كە بە فیشەك كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە."

گوتیشی:" تەرمەكەی براوەتەوە بۆ قەزای كفری."

هەر لەمبارەوە عەقید رێبوار سابیر، بەڕێوەبەری پۆلیسی كفری لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند: "ئەو هاووڵاتییە بەتەمەنە خۆی كوشتووە و لێكۆڵینەوە لەو ڕوووداوە بەردەوامە".












باسنیوز


Top