پاپا فرانسیس سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 7/12/2020، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، كه پاپا فرانسیس، پاپای كڵێسای كاسۆلیكی، له نێوان 5 تا 8ـی ئاداری ساڵی 2021 سه‌ردانی عێراق ده‌كا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، سه‌ردانی پاسا فرانسیس بۆ وڵاته‌كه‌ی به ڕووداوێكی مێژوویی داده‌نێ و به پاڵپشتیی بۆ هه‌موو عێراقییه‌كانی ده‌زانێ.
له به‌یاننامه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، كه سه‌ردانی پاپا، په‌یامی ئاشتییه بۆ عێراق و ناوچه‌كه و جه‌خت له یه‌كهه‌ڵوێستیی مرۆیی له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی توندوتیژی و ململانێكان ده‌كاته‌وه و "پێكه‌وه‌ژیان و فره‌ییش به‌هێزتر ده‌كات".
له لایه‌كی دیكه‌وه، به پێی راگه‌یاندراوی ڤاتیكان، پاپا سه‌ردانی هه‌ولێر و به‌غدا و مووسڵ ده‌كا.
باسنيوز
