ئاگادارییه‌ك له سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستانه‌وه
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 7/12/2020، سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "دوابەدوای ئەوەی سەندیکای پارێزەران لەماوەی ڕابردوودا به‌هۆى باردۆخی کۆرۆنا و وەک هاوکارییەک بۆ پارێزەران و کۆمپانیاکان، بڕیاری دا بە وەرنەگرتنی پێبژاردنی دواکەوتنی بردنی پشتگیریی پارێزەر بۆ کۆمپانیان تا ڕۆژى 31/12/2020، بۆیە بیری پارێزەران و کۆمپانیاکان دەهێنینەوە، ئەوانەی ئەمساڵ گرێبەستی کارکردنیان لەگەڵ پارێزەر لە سەندیکا ئەنجام نەداوە و پشتگیری‌یان لە سەندیکا نەبردووە، لەماوەی ئەو مانگەدا سەردان بکەن و ئەنجامی بدەن، بەپێچەوانەوە لە ساڵی نوێ (2021)، پێبژاردنی دواکەوتنی ڕۆژەکانی ماوەی ڕابردوو هەژمار دەکرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "ئەگەر کۆمپانیایەک ساڵى ڕابردوو پشتگیری لە ڕۆژى 2/5/2019 لە سەندیکا بردبێ، بۆ ئەمساڵ تا ڕێکەوتی کۆتاییی ئەو مانگە دەتوانێ پشتگیری ساڵی 2020 ئەنجام بدات، بەبێ ئەوەی هیچ پێبژاردن لەسەر کۆمپانیاکە هەژمار بکرێت، بەپێچەوانەوە لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی 2021 پێویستە پێبژاردن بدات، کە بڕەکەی دەگاتە ملیۆنێك و 200 هه‌زار دینار بۆ كۆمپانیاى خۆماڵی و دوو ملیۆن و 400 هه‌زار دینار بۆ كۆمپانیاى بیانى".
باسنيوز
