شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 7-12-2020، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، پەرلەمانی کوردستان بە گرنگی دەزانێ جگە لە شاندی حکوومەت، شاندی پەرلەمانیش سەردانی بەغدا بکات.
هێمن هەورامی هەروەها رایگەیاند، بڕیاریان داوە هەفتەی داهاتوو شاندێک بە بەشداریی زۆربەی فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان، سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ بەرپرسانی پەرلەمان و حکوومەتی عێراق کۆ ببێتەوە.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان هەروەها رایگەیاند، شاندەکە بە مەبەستی نیشاندانی پشتیوانیی پەرلەمانی کوردستان لە شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان، سەردانی بەغدا دەکات.
باسنيوز
