دەروازەی ئیبراهیم خەلیل: مانگانە هەزاران کاڵای قاچاخ دەگەڕێنینەوە
كامى كهمال، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خهلیل راگەیاند "لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل هیچ هێزێکی دەرەکی و ناخۆیی بۆ کاری قاچاخ ناتوانێت گوشار لە دەروازەکە بکات بۆ داخیلبوونی کەلوپەلی بەسەرچوو یان دەرەوەی رێنماییەکان. بۆیە مانگانە هەزاران کەلوپەل و پێداویستیی قاچاخ دەگەڕێنینەوە".
بە گوتەی ئەو گوتەبێژەی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل، لە ماوەی ساڵێک و 10 مانگی رابردوودا "37 هەزار دۆسیەمان داوەتە لیژنەی یاسایی دەروازەکە، ئەگەر کەیسەکە لە سنوور و دەسەڵاتی ئێمەوە بێت، وەکو چەک دەچێتە دادگا".
کامی کەمال باسیشی لەوە کرد "هەر لە ساڵی 2019 و لە 10 مانگی رابردوودا زیاتر لە 92 هەزار تۆن کەلوپەل و کاڵای دەرەوەی رێنماییەکان گەڕێندراونەتەوە و بەشێکیشیان لەنێوبراون"، ئەوەشی خستەڕوو "ئەو پشکنینانەی لە دەروازەکە دەکرێت، بەپێی رێنماییەکانی حکومەت بەڕێوەدەچێت".
rudaw -
