له پیرهمهگروون هێرشكرایه سهر بارهگای ناوچهی پارتی دیموكراتی كوردستان
شێروان عەبدوڵڵا، بەرپرسی ناوچەی پیرەمەگرونی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (کوردستان24)ی راگەیاندووە: "لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ژمارەیهک خۆپیشاندەر ھاتوونەتە سەر بارەگاکەیان و ھەوڵی سوتاندنی دەدەن، بەڵام ئەوان رێگریان لێدەکەن".
هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ھیچ ھێزێکی ئەمنی ناوچەکە بارەگاکەیانی لە هێرشی خۆپیشاندەران نەپاراستووە، تەنیا بە تەلەفۆن قسەیان لەگەڵ کردوون و خۆیان بەرگری لە خۆیان دەکەن.
باسنيوز
