١٠ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا

١٠ کەسی دیکە لە هەرێمی کوردستان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەست دا
بەپێی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان ١٠ تووشبووی دیکە پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.

لە ڕاگەیەندراوی ژمارە ٢٨٤ی وەزارەتی تەندروستیدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی١٢ی٢٠٢٠ بڵاو کراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٧٧ کەسی دیکە لە هەموو هەرێمی کوردستان، تووشی پەتای کۆرۆناو بوون.

بەپێی هەمان ئامار، لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان ٣٢٦ کەسی دیکەش لە پەتاکە چک بوونەتەوە.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (٢٨٤)

١. پشکنین: (٥٣٥٣ پشکنینی نوێ)

(١٤٠١) هەولێر

(٥٩٣) سلێمانی

(٣٢٣٥) دهۆك

(١٥) هەڵەبجە

(٨٧) گەرمیان

(٢٢) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (٣٧٧ تووشبووی نوێ)

(٦٥) هەولێر

(٥٤) سلێمانی

(٢٣٤) دهۆك

(٤) هەڵەبجە

(٢٠) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٣٢٦ چاکبوون)

(١١٣) هەولێر

(١٦) سلێمانی

(١٦٤) دهۆك

(٤) هەڵەبجە

(٢٩) گەرمیان

(٠) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٠ مردن)

(٣) هەولێر

(٢) سلێمانی

(٢) دهۆك

(٠) هەڵەبجە

(١) گەرمیان

(٢) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٨٤١٩٤٥ (٢٩٦٤٢٥ هەولێر، ١٨٦٢٨٣ سلێمانی، ٣٥٢٢٢٣ دهۆك، ٧٠١٤ هەڵەبجە)

تووشبوون ٩٨٤٨٦ (٣٥٢٧٩ هەولێر، ٢٨٦٦٨ سلێمانی، ٣١٤٧٢ دهۆك، ٣٠٦٧ هەڵەبجە)

چاکبوون ٦٢٢٨٨ (٢١٩٥٠ هەولێر، ١٩٦٦٦ سلێمانی، ١٧٨٤٢ دهۆك، ٢٨٣٠ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر ٣٢٩٧٦ (١٢٤٥٤ هەولێر، ٧٤٣٢ سلێمانی، ١٢٩٩٢ دهۆك، ٩٨ هەڵەبجە)

مردن ٣٢٢٢ (٨٧٥ هەولێر، ١٥٧٠ سلێمانی، ٦٣٨ دهۆك، ١٣٩ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٦ی کانونی یەکەم ٢٠٢٠










باسنيوز

Top