وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەی بۆ ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە راگەیاند
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی بۆ رۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە ڕاگەیاند كە بەم شێوەیەیە:
- رۆژی دووشه‌ممه ٢٠٢٠/١٢/٧، مووچەی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌ش ده‌كرێت.
- رۆژی سێشه‌ممه ٢٠٢٠/١٢/٨، مووچەی هێزی زێرەڤانی و هێزی به‌رگریی فریاكه‌وتن و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ره‌گه‌زنامه بۆ مانگی ١٠/٢٠٢٠ دابەش دەكرێت.
وەزارەتی دارایی جەختی كردۆتەوە كە ئەو بڕە مووچەیە بە پارەداركردنی ڕێژەی ٧٩٪ دەبێت، مووچەی پلە تایبەتەكانیش بە هەمان ڕێژە و میكانیزمی پێشوو دابەش دەكرێت.
باسنيوز
