تادێت رێژه‌ی تووشبوون و مردن به كۆرۆنا له سلێمانی روو له كه‌مبوونه‌وه ده‌كات
له‌وباره‌یه‌وه ئازاد هه‌ورامی، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی تاھیر عەلی والی بەگ لەسلێمانی گوتی: بەھۆی هاتنی وه‌رزی سەرما بەریەکكەوتن و کۆبوونەوە لەشوێنە گشتییەکان کەمبووەتەوە، كه ده‌كرێت ئەمەش بەھۆکارێکی گرنگ دابندرێت بۆ کەمبوونەوەی رێژه‌ی تووشبوون بەکۆرۆنا.
له‌كاتێكیشدا خه‌ریكه ژیان به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه ده‌چێت، باپەندی هاووڵاتیانیش به رێنماییه‌كان لەشوێنە گشتییەکان بەدی دەکرێت، به‌گوته‌ی سەرخێڵ ئاراس، به‌ڕێوه‌به‌ری كلینیكی عه‌لی ناجی، رێژەی ئه‌وانه كه‌متر بووه‌ته‌وه، كه رۆژانه به‌مه‌به‌ستی پشكنین سه‌ردانی كلینیكهكهیان ده‌كه‌ن، چونكه به گوته‌ی خۆی، رێژه‌ی تووشبوون به‌و په‌تایه كه‌متر بووه‌ته‌وه.
بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی لە 24 کاتژمێری رابردوودا ته‌نها یەك حاڵەتی گیانلەدەستدان لە سلێمانی تۆمارکراوە، ئەمەش دوای ھاتنی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا کەمترین رێژەی مردنە كه لە سنووری ئه‌و پارێزگایه تۆمارکرابێت.
k24 -
