لە ئاکرێ هێزەکانی ئاسایش دوو تۆمەتباریان بە 26 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد

لە ئاکرێ هێزەکانی ئاسایش دوو تۆمەتباریان بە 26 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کرد
بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دوو تۆمەتباریان کە بڕی بڕی 26 کیلۆگرام لە ماددەی هۆشبەریان پێ بوو دەستگیرکرد.

بەپەی راگەیاندراوێکی بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کە تێیدا هاتووە: "لەبەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ بنبڕکردنی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ئەمڕۆ ڕێکەوتی 3/12/2020، دوای داڕشتنی پلانێکی تۆکمە کۆکردنەوەی زانیاری وورد و چاودێری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاکرێ لە چوار ڕیانی شێخان توانرا دەستبگیرێت بەسەر بڕی 26 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (هێرۆین) لەگەڵ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار".

ئەوەش خراوەتە روو، کە تۆمەتبارەکان دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو بەپێی ماددە 14 لەیاسای ماددە هۆشبەرەکان ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کران.














باسنیوز



Top