وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەى بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دیاری كرد

وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشكردنی مووچەى بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دیاری كرد


وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، خشتەی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ى 2020ی بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو دیاری كرد.

بەپێی ئەو خشتەیەی كە لە وەزارەتی داراییەوە ، ڕۆژی یەكشەممە 6/12/2020، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت.

هەر لە هەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی 10ى 2020ی یەكەكانی حەفتا و هەشتای پێشمەرگە بە پارەداركردنی 79%ی مووچەكانیان خەرج دەكرێت، بەڵام پلە تایبەتەكان ”بە هەمان ڕێژە و میكانیزمی پێشوو“ مووچەكانیان پێدەدرێت.








باسنيوز
Top