پۆلیسی راپەڕین: بەهۆی شەڕە چەقۆی دوو دراوسێوە شەش کەس برینداربوون

پۆلیسی راپەڕین: بەهۆی شەڕە چەقۆی دوو دراوسێوە شەش کەس برینداربوون
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە سەنگەسەر سەر بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ روویداوە و بەهۆیەوە شەش کەس برینداربوون.

بەپێی راگەیێندراوی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین، کاژێر 06:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی کانوونی یەکەمی 2020 لەو شەش کەسەی برینداربوون، چواریان لە یەک بنەماڵە بوون کە باوکێک و دوو کوڕ و کچێکن، برینی باوک و کچەکە سەختە و بەهۆیەوە رەوانەی رانیە کراون.

پاش گەیشتنی بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە، دەرکەوتووە شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەی چوار بریندارەکەوە هەیە کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.

دوای رووداوەکەش دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە. تاوەکو ئێستاش هۆکاری شەڕەکە نەزانراوە.

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاندووە، بارودۆخەکە لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیاندایە، لەسەر رووداوەکەش دوو کەس لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر دەستبەسەرکراون.
rudaw -
Top