سه‌نگه‌سه‌ر.. له كێشه‌ی نێوان دوو دراوسێدا 6 كه‌س برینداربوون
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، له یه‌كێك له لایه‌نه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه باوکێك و دوو کوڕ و کچێکی برینداربوون و بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە باوك و کچەکە ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی رانییه كران و 2 كه‌سیش له خێزانه‌كه‌ی دیكه بریندار بوونه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دوایی رووداوەکە دەستبەجێ هێزه ئه‌منییه‌كان گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە.
دوای گەیشتنی بریندارەکان دەرکەوت کە شوێنەواری چەقۆ بەسەر جەستەی چوار بریندارەکەوە هەیە، و سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.
به‌گوته‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین، تائێستا هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستی پێكردووه بارودۆخەکەش كۆنترۆڵ كراوە.
هه‌ر لەسەر ئه‌و رووداوه 2 کەس لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەنگەسەر دەستبەسەر کراون، لێکۆڵینەوەش لەسەر رووداوەکە بەردەوامە.
k24 -
