پەرلەمانتارێكی پارتی: پێویستە پێش ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢١ی عێراق هەولێر و بەغدا ڕێك بكەون
دیار تهیب، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند: ”رهنگه نهناردنی بودجهی ٢٠٢١ی عێراق بۆ ئەوە بێت لایهنهکان لهسهری ڕێك بكەون و چاوەڕوانی رێککهوتنی ههولێر و بهغداش دهکرێت پێش ناردنی پڕۆژەیاساكە“.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە باشی دەزانێت، لە ماوەیەكی نزیكدا پڕۆژەیاساكە ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق بكرێت، تاوەكوو كاتی پێویست بۆ گفتوگۆكردن لەبەردەستدا بێت، بەتایبەتیش بەهۆی ئەوەی پڕۆژەیاساكە ماوەیەكی پێدەچێت تاوەكوو لە پەرلەماندا گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت، ”هەرچەند زۆرجار حكوومەتی عێراق بەڵێنی داوە پڕۆژەیاساكە لە ماوەیەكی نزیكدا بنێرێت، بەڵام وادیارە دەیانەوێت لایەنەكان لەسەری ڕێك بكەون ئینجا پڕۆژەكە بنێرێت“.
باسنیوز
