لە سنووری کەرکووک دوو تیرۆریستی داعش دەستگیر کران

لە سنووری کەرکووک دوو تیرۆریستی داعش دەستگیر کران
لە سنووری پارێزگای کەرکووک، دوو تیرۆریستی داعش دەستگیر کران کە یەکێکیان فەرماندەی قەناس بەدەستەکانی داعشە.

لەمبارەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ۲ی١٢ی٢٠٢٠ لیوا ئەنوەر عەباس، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی فیدرالیی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پۆلیسی فیدرالیی عێراق لە بازگەیەکی سنووری کەرکووک، چەکدارێکی داعشیان دەستگیر کرد کە لە سنوورەکە بەرپرسی قەناس بەدەستەکانی داعش بووە".

گوتیشی: "هاوکات پۆلیسی فیدرالیی عێراق لە سنووری ناحیەی ریازی سەر بە کەرکووک، تیرۆریستێکی دیکەی داعشیان دەستگیر کردووە، ئەو تیرۆریستانە بەپێی مادەی ٤ی تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکراون".












باسنيوز


Top