سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئەیاد عەللاوی دەکات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە ئەیاد عەللاوی دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2020/12/1 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، پرسە و سەرەخۆشی لە د.ئەیاد عەللاوی کەسایەتیی سیاسیی ناسراوی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی ( ائتلاف الوطنية ) کرد بۆ کۆچی دوایی ( سوعاد) ی خوشکی.

سەرۆکی حکومەت هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاند و هیوای خواست ، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
k24 -
Top