عەلی عەونی: ته‌پڵ لێدەرەکان له بەغدا مووچه ده‌بڕن و لێره‌ش سینگیان دەردەپەڕێنن
عەلى عه‌ونى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى ڕاى گه‌یاند: “ئه‌و حزبانه له لایه‌ك له کوردستان لە خه‌مى مووچه دان و له لایه‌كى تریشه‌وه له به‌غدا خه‌ریكن مووچه ببڕن. هەرگیز ته‌پڵ لێدان و جنیۆ و قسه‌ى ناشیرین كارى كه‌سانى موئهدەب نییه، بۆ ئەوەی چاو له پهرلهمانەکانى دونیا بکرێت، ده‌بێ سه‌یرى كار و پرۆژه‌كانیان و به‌ڕێوەبردنى وڵاتیان بكرێت. ئه‌وان وا هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ته‌پڵ لێ بده‌ن، كه‌واته هه‌ن. ئه‌و ته‌پڵ لێدانه‌یان ده‌بوو له په‌رله‌مانى عێراق بوایە نه‌ك لە كوردستان. له‌وێ مووچه ده‌بڕن و لێره‌ش سینگیان دەردەپەڕێنن”.
تیشكیشی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، یه‌كێتى و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ردووكیان به‌پێی بوونى خۆیان له‌نێو حكوومه‌ت دەبێ به‌رپرسیارییه‌تی هه‌ڵبگرن، ناكرێت پێیه‌كیان له حكوومه‌ت بێت و پێیه‌كه‌ى تریان له ئۆپۆزسیۆن. له‌ڕابردوودا ئه‌م سیاسه‌ته، كه یه‌كێتى و گۆڕان كردیان شكستى خوارد و بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى ده‌نگیان كه‌متر بێت، چونكه ئه‌م ده‌سته له لاى حكوومه‌ت كه‌شفه.
ڕوونیشى كرده‌وه: “ناكرێت بۆ خۆت شه‌ڕى پۆست و پاره بكه‌یت، له‌و لاشه‌وه دژى حكوومه‌ت بیت، ئه‌گه‌ر وایه منیش داواى مووچه‌ت لێ ده‌كه‌م، چونكه تۆش له حكوومهتداى. یان ئه‌گه‌ر پێیان وایه ئه‌م حكوومه‌ته ته‌نیا هى پارتییه، ئه‌وه شهرەفهندییه له حكوومه‌ت بكشێنه‌وه و حكوومه‌ته‌كه ته‌نیا بۆ پارتى به‌جێ بێڵن، ئێمه وه‌ك پارتى ته‌حه‌مولى به‌رپرسیاره‌تى ده‌كه‌ین، وه‌ك له پێشتریش كردوومانه. ئه‌ى بۆ ناچن باس له ده‌روازه‌كانى سلێمانى بكه‌ن، كه به‌ئاشكرا باس له کەلوپەلە به‌سه‌رچووه‌كان و كاره قاچاخەكان ده‌كرێ”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى ئاماژه‌ى بەوه‌ش دا: “ئه‌وان وا ده‌زانن به‌م كارانه خه‌ڵك زیاتر لێیان تێ ده‌گات، سه‌رۆكى حكوومه‌ت پێشتر ئاماژه‌ى پێ داوه، كه (خه‌ڵك ئه‌وانیشى دیوه و ئێمه‌شى دیوه)، ئه‌وه‌ى ده‌یكه‌ن موزایهدهكردنه، چونکە هه‌ڵبژاردن نزیكه، هیچیان به‌غدایان له‌بیر نییه و ڕه‌خنه‌یان تەنیا له كوردستانه، به‌داخه‌وه ئه‌وان كهوچكیان له گیرفاندایه و نازانن ماڵى شایی له كوێیه”.
ئه‌وه‌شى دووپات كرده‌وه: “ئه‌وه‌ى له لایه‌ن موزایه‌ده‌چییه‌كان ڕوو ده‌دات، بێ ڕێزیكردنە بە پیرۆزییه‌كانى وڵات، ده‌بێت میلله‌ت پارێزگاریى له ده‌ستكه‌وته پیرۆزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى بكات، له هه‌ڵبژاردنى داهاتووشدا میلله‌ت ئیجرائاتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و وا به‌ئاسانى له‌سه‌ریان تێناپه‌ڕێت، كه په‌رله‌مان بكه‌نه جێگاى ڕه‌فتارى مندڵان و موراهیقانه، له‌داهاتوودا دیار ده‌بێت كێ خاوه‌نى ئه‌م كیانهیه و كێش حازرخۆری بەر سێبەر”.
باس‌نیوز
