پۆلیسى ڕاپه‌ڕین: له ڕانیه گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکه‌وه گیانی لەدەست دا
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 1/12/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای ئەوەی هێزەکانمان ئاگادار کرانەوە کە لە گەڕەکی ئاشتی لە شاری ڕانیە گەنجێک لەماڵەکەی خۆیدا فیشەک بەر جەستەی کەوتووە، دەستبەجێ هێزەکانمان گەشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەرکەوت گەنجەکە بەناوی (ش، ح، م) لەدایکبووی ساڵی 2003 شوێنەواری فیشەک بەجەستەیەوە هەبووە و گیانی لەدەست داوە".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "لەسەر ئەم ڕووداوە ڕێکاری یاسایی گیراوه‌ته بەر و تەرمی گەنجەکە بۆ پزیشکی دادوەریی ڕانیە بەڕێ کرا، لە شوێنی ڕووداوەکە چەکێکی جۆری کڵاشینکۆف لەگەڵ چەند قەوانێکی تەقیو بەدەست هات".
پۆلیسى ڕاپه‌ڕین باسى له‌وه‌ش كردووه: "په‌ڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوه‌تەوە و بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، پێدەچێت ڕووداوەکە خۆکوژی بووبێت، هه‌روه‌ها بەگوێرەی گوتەی کەسوکاری گەنجەکە، باری دەروونی ناڕێک بووە، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ تەرمی گەنجەکە، لە پزیشکی دادوەریی ڕانیە، ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە".
پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه، لەسەر ڕووداوەکە کەس دەستگیر نەکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
باسنيوز
