پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و یەکسانی جێندەری و بنیاتنانی توانای ئافرەتان ئەنجام درا

پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و یەکسانی جێندەری و بنیاتنانی توانای ئافرەتان ئەنجام درا


بە سەرپەرشتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بە ھاوکاری ڕێکخراوی UNFPAو بە ئامادەبوونی دلشاد مەحمود بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بەڕێوەبەری گشتی پشکنین و لایەنە پەیوەندیدارەکان سمینارێک لەژێر ناونیشانی ١٦ ڕۆژ چالاکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی و یەکسانی جێندەری و بنیاتنانی تواناکانی رەگەزی مێ لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لە سمینارەکەدا باس لە ھۆکارەکانی زیاد بوونی توندوتیژی دژی ئافرەتان کرا، لە روانگەی یاساوە چارەسەرەکانیش بۆ ئەم پرسە دەست نیشان کرا، ئەویش بەمەبەستی دەستەبەرکردنی کەشێکی شایستە بۆ ئافرەتان لە کۆمەڵگا و لەسەر بنەمایی یەکسانی جێندەری .
بە سەرپەرشتی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و رێکخراوی (UNFPA) نێودەوڵەتی پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و یەکسانی جێندەری و بنیاتنانی توانای ئافرەتان ئەنجام درا، سەرەتا وتاری بەڕێز دلشاد مەحمود بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، دواتر شادی نەوزاد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان وتەیەکی سەبارەت بە رۆڵی پەرلەمان لە رووبەڕوو بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
پاشان گفتوگۆ لە بارەی ئەم پرسانە کرا کە لەلایەن ئەم بەرێزانە پێشکەش کرا سروە عوسمان نووسەر و شاعیر، د. دلێر سابیر خۆشناو پسپۆڕی یاسایی، ئاھەنگ کاوانی مامۆستای زانکۆ، نیشتمان کەمال چالاکی مەدەنی و یاساناس و چالاکی مەدەنی محەمەد کاوانی وتەکانیان پێشکەش کرد و پاشان خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە کۆمەڵێک بەھرەمەندی تایبەت بە پرسی رووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان.
Top