پەرلەمانتارێک: قۆناغی دووەمی بایۆمەتری دەست پێ دەكاتەوە

پەرلەمانتارێک: قۆناغی دووەمی بایۆمەتری دەست پێ دەكاتەوە
جێگری سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان ڕای گەیاند قۆناغی دووەمی بایۆمەتری دەست پێ دەكاتە و ئەوانەی لە دوو مووچە زیاتریان هەیە لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت.

سەعید هەركی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و جێگری لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی هەنگاوی یەكەمی هەڵگرتووە كە ١٠٦ هەزار كەس دەستنیشان كران و لە قۆناغی یەكەمی بایۆمەتری كە دوو مووچە، سێ مووچە و تەنانەت تا هەشت مووچەش هەبووە ،کە دیاری کراون و لابراون".

گوتیشی: "بۆ دڵنیابوون و دووبارە دڵنیابوونەوە لێیان، حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەریەتی کە قۆناغی دووەمی بایۆمەتری دەست پێ بكاتەوە بۆ ئەوانەی كە خاوەنی دوو مووچە، مووچەیەكیان لێ ببڕێت و دەبێت هەر فەرمانبەرێك یەكجار سوودمەند بێت لە داهاتی گشتیی حكومەتی هەرێمی كوردستان".

سەعید هەرکی ڕاشی گەیاند: "ئەوانەی لە دوو مووچە زیاتریان هەیە، دەبێت لێپێچنەوەی یاسایان بەرامبەر بكرێت".














باسنیوز


Top