بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای هەریر - باسرمە کەسێک گیانی لە دەست دا
فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵئویکردەوە، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 17/9/2020، کاتژمێر2ی پاش نیوەرۆ لەسەر رێگای هەریر - باسرمە - قەندیل لەنزیک گوندی قاسمیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا پیکاب دەبل بەهۆی تیژرۆیی وهەوڵی تێپەڕاندنی هەڵە لە ئۆتۆمبێلەکەی پێش خۆی کۆنترۆڵی لەدەستداو وەرگەرا لە پاش دەرچوونی لەشەقام".
روونیشکردووەتەوە، کە لەئەنجامی رووداوەکە کەسێک گیانی لەدەستداو شەش کەسی دیکەش برینداربوون و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە.
باسنيوز
