ژمارەیەک کۆمپانیا بۆ وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا ئامادەییان دەربڕیوە
كاروان سوورچی گوتی: "كۆمپانیاكانی هه‌رێمی فلانده‌ری وڵاتی به‌لجیكا، كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئابووریی به‌لجیكا پێك ده‌هێنن، ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه كه بێن له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن. ئەوان به شاندی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی كوردستانیان گوت كه هه‌رێمی كوردستان له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق جیاوازه. به‌رێوه‌به‌ری ژووری بازرگانیی شاری ئه‌نتوێرب دوو جار هاتووه‌ته كوردستان، باسی له‌وه كرد كه ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆمپانیاكانیان بهێننه هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن و واژۆكردنی گرێبه‌ست له نێوان به‌لجیكا و كوردستاندا سه‌ره‌تایه‌كی باشه و ئێستاش له‌و بارەیەوه یادداشتی لێکگه‌یشتنمان واژۆ كردووه."
گوتیشی: "بڕیاره شاندێكی كۆمپانیاكانی به‌لجیكا بێنه كوردستان، كه كۆمپانیای گه‌وره ده‌گرێته‌وه بە مەبەستی وەبەرهێنان.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو: "كۆمپانیا بیانییه‌كان و كۆمیانیا زه‌به‌لاحه‌كانی سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كان ئاماده‌ن بێنه كوردستان و كار بكه‌ن."
حه‌فته‌ی پێش ئێستاش شاندی ژووره بازرگانی و پیشه‌سازییه‌كانی كوردستان سه‌ردانی به‌لجیكای كرد و له‌وێش له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بازرگانه‌كان كۆبوونه‌وه سەبارەت بە وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دا.
