له‌ مانگى 10دا كارەباى نیشتمانى دەبێت بە 24 كاتژمێر

له‌ مانگى 10دا كارەباى نیشتمانى دەبێت بە 24 كاتژمێر
بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر ڕای دەگەیەنێت، بۆ مانگى داهاتوو، بەشی 24 كاتژمێر كارەبامان هەیە.

حوسێن حەمەد، بەرێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر ڕايگەیاند: ”ئاواتی ئێمە ئەوەیە كە بتوانین كارەبا لە هەر چوار وەرزەكەدا بكەین بە 24 كاتژمێر، نەك تەنیا لە مانگی 10دا“.

ئەوەشی خستە ڕوو: "نازاینن كەشوهەوا چۆن دەبێت، بەڵام ئەگەر بەهیچ شێوەیەك ئامێره‌كانى گەرمكردنەوە و فێنككردنەوە بەكار نەهێنرێت، ئەوا پێمان وایە كارەبا بەشی 24 كاتژمێر هەیە".

بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر گوتیشی: ”ئێستا بە تێكڕا نزیكەی هەزار بۆ هەزار و 100 مێگاوات كارەبا لە تۆڕی نیشتمانیی هەرێمی كوردستانەوە وەردەگرین“.













باسنيوز
Top