له شاره‌زوور قوتابیانی پۆلی یه‌ك نه‌مامیان چاند
م. ئه‌یوب محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ده‌رسیم له قه‌زای شاره‌زوور، ڕايگه‌یاند: "به‌مه‌به‌ستی زیاتر سه‌وزكردنی ڕێژه‌ی سه‌وزایی له قوتابخانه‌كه‌مان، داوامان كرد له كه‌سوكاری ئه‌و قوتابییانه‌ی پۆلی یه‌ك، كه ئه‌مساڵ وه‌رگیرابوون له قوتابخانه‌كه‌مان، كه به‌پێی توانایان و به شێوه‌یه‌كی خۆبه‌خشانه هاوكارمان بن و له‌گه‌ڵ وه‌رگرتنی قوتابییه‌كه‌یان نه‌مامێك بهێن بۆ قوتابخانه و بیچێنن، بۆیه ئه‌مڕۆ (29|9\2019)، له‌ناو قوتابخانه‌كه‌مان چالاكییەکمان کرد و تێیدا ئه‌و نه‌مامانه‌مان چاند، كه كه‌سوكاری قوتابیان هێنابوویان".
گوتیشی: "ئه‌مساڵ(160) قوتابیی پۆلی یه‌ك له قوتابخانه‌كه‌مان وه‌رگیراون، به‌ڵام له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی (80) نه‌مامیان هێنا و چاندمان، ئه‌وانه‌ش كه هێنایان به خواستی خۆیان بووه، نه‌مامه‌كانیش له‌ناو حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌كه‌مان چاندراون".
به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی ده‌رسیم له قه‌زای شاره‌زوور، گوتیشی: "ئه‌نجامدانی ئه‌م چالاكییانه گرنگه، چونكه پێویسته له ئێستاوه مناڵه‌كان ڕابهێنین كه نه‌مامه‌كان نهشكێننهوه و سه‌وزایی و نیشتمانیان خۆش بوێت".
باسنيوز
